زمزیران(سردشتنامه) نوشته و پژوهشهای محمدفاضل شوکتی
| ||
|
چواره مین فیستیوالی فه رهه نگی هو نه ری هه وه ر گه ی سوزی پیرانشار چواره‌مین فیستیڤاڵی فۆلکلۆری کوردی له پیرانشار ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممۆ رێکه‌وتی 28/01/93ی هه‌تاوی کاتژمێر 11:45 خوله‌ک چواره‌مین فیستیڤاڵی فۆلکلۆری کوردی(هه‌وارگه‌ی ...سۆز) له‌به‌ر هێندێک هۆی تیکنیکی، به‌کاتژمێرێک وپازده خوله‌ک تاخیره‌وه ده‌ستی به‌کاری خۆی کرد. شایانی باسه پیرانشار تا دوو رۆژان خانه‌خوێی ئه‌م فیستیڤاڵه‌یه، که هه‌ر له هه‌وه‌ڵ ده‌ستپێکی برنامه‌که له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌کانی ئیرشادی ئیسلامی (قادر مرادی)، به‌رپرسی شووڕای شار (خالید نه‌جمی)، هه‌ر وه‌ها (عوبه‌ید سورخابی) به نوێنه‌رایه‌تی بنکه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی رووناک و دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری ئیلاهه‌ی هونه‌ر به‌خێرهاتنی میوانه‌کان کرا. به‌رنامه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی پێنجشه‌ممۆ: ـ پارچه‌یه‌ک شمشاڵ له لایه‌ن به‌همه‌نی مه‌ولوودی پێشکه‌ش کرا. ـ حه‌یرانبێژ محه‌ممه‌دی گۆمانی به هاوکاری ناسری بێهزادی به ویوڵۆن. ـ محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌وڵا و عوسمانی فه‌قێ عه‌وڵای به به‌ندی هه‌وارگه‌ی سۆز و به نایه‌ی عوسمانه سوور و زه‌ربی سمایلی کۆچه‌ری. ـ حه‌یرانبێژ ئه‌بوبه‌کری ئازه‌رڕوو به‌ده‌نگه به‌سۆزه‌که‌ی و به نایه‌ی عوسمانه‌سوور و زه‌ربی ئیسماعیلی کۆچه‌ری. ـ محه‌ممه‌دی دڵشاد له گه‌ڵ نایه‌ی عوسمانه‌سوور و زه‌ربی ئیسماعیلی کۆچه‌ری چه‌ند به‌ندێکی پێشکێش به ئاماده‌بوان کرد. ـ گرووپی مۆزیکی "سوارۆ"ی سه‌رده‌شت هونه‌رمه‌ندان: گۆرانیبێژ شۆڕشی ئه‌بووبه‌کری، عادڵی قه‌سسابی به عود، مسته‌فا ئیسماعیلی به سه‌نتوور، فه‌رهادی محه‌ممه‌دزاده به ویوڵۆن و سامڕه‌ندی محه‌ممدنه‌ژاد به زه‌ڕب مه‌قامێک و دوو گۆرانیان به ناوی: "گه‌وهه‌رێ وه‌ی گه‌وهه‌ری" و "قاسپه قاسپی که‌و دێ"یان پێشکێش به فێستیڤال و هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگ "خدر قادری"(خله ده‌رزی) کرد. ـ گروپی مۆزیکی کرمانجی هونه‌رمه‌ندان: "موسه‌یب گوڵشه‌نزاده" به لاوک و مه‌جیدی حه‌یده‌رانلوویی به نایه که له ورمێڕا هاتبوون، به چه‌ند لاوک و گۆرانی "گولێ هه‌ینار هه‌ی نارێ" کۆره‌که‌یان گه‌رمتر کرد. دانی پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممۆ: له کاتژمێر 4:30 خوله‌ک دانی پاشنیوه‌ڕۆ به شمشاڵه به سۆزه‌که‌ی مه‌ڵامه‌حموودی ئیقتیدار ده‌ستی پێ‌کرد. - ره‌هبه‌ر کوردستانی ئاوازی گه‌لۆ و دوو گۆرانی ره‌سه‌نی کوردی به نایه‌ی عوسمانه سوور و زه‌ربی سمایلی کۆچه‌ری. - شمشاڵ ژه‌نی ده‌ستوپه‌ل ره‌نگین سه‌ید برایمی پارسا و چه‌ند هه‌وایه‌کی شمشاڵ. - گروپی ئه‌بداڵ زه‌ینه‌کی له ورمێ پێکهاتوو له: کاووسی میلانی، مه‌جیدی حه‌یده‌رانلو، شه‌ره‌فی شوجاعی به چه‌ند گۆرانی کرمانجی. - مه‌حموودی فه‌رخه‌پور به حه‌یران و هاوکاری شمشاڵ ژه‌نی به ناوبانگ مه‌ڵامه‌حموودی ئیقتیدار. - گوته‌ی نوێنه‌ری پیرانشار، سه‌رده‌شت (دکتۆر ره‌سوولی خزری). - گروپی سیتاو‌ک له ورمێ پێکهاتوو له: ده‌نگبێژ ئیحسان ئایینفه‌ر، نه‌ی جه‌ماڵی نه‌سیمی، دیوان نه‌جاتی هه‌ناره، دیوان سالاری حوسێنی، دیوان په‌رویزی ره‌هگه‌رد، دیوان عه‌زیزی عه‌بداڵی، دیوان ره‌سوولی ئیسماعیلی، دیوان مێهدی سه‌مه‌دی، ده‌ف موحسین ئه‌سعه‌دی، به‌ندیر فریا مسته‌فا نژاد. - گروپی سۆز له پیرانشار: ده‌نگبێژ ته‌های ره‌سولیان، که‌مانچه ناسری بێهزادی، عود ئه‌نوه‌ری ئاریامه‌نیش، نه‌ی جه‌ماڵی نه‌سیمی، ویوڵۆن مه‌سعوودی حه‌سار، ویوڵۆن په‌یمانی ئینتیزاری، سێ‌تار شێرکۆی مرادی، تار ئه‌نوه‌ری ئوستادعه‌لی، تار محێدینی بیدار، زه‌رب جه‌عفه‌ری به‌رمه‌کی و ده‌ف مه‌تینی ئه‌حمه‌دی. - سه‌یدسمایلی سه‌یدشوکری به وتارێک به ناوی ( ژن له ده‌لاقه‌ی مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی له ناو فۆلکلۆردا) له ژێر ته‌وه‌ره‌کانی سه‌رده‌می کۆن، مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی، مافی ئازادی هه‌ڵبژاردنی ژن له به‌یتدا، چاخی ئوستووره‌کان، ژن له حه‌یران و به‌ندو باوه‌کاندا، ژن له په‌ندی پێشینیاندا،به‌شداری فیستیڤاڵی کرد. - گروپی شه‌ونم له نه‌غه‌ده پێکهاتوو له هونه‌رمه‌ندان: ده‌نگبێژ حه‌سه‌نی ره‌فیعزاده، ده‌ف و باران ره‌حیمی حه‌لاج، تار ئه‌حمه‌دی که‌ره‌می، نه‌ی مه‌سعوودی ئه‌مینی، تار عه‌لی پاسه‌بان، عود عه‌زیزی نووری و که‌مانچه جه‌لالی حه‌لاج. - گروپی هاژه‌ی موکریان له مهاباد: ده‌نگبێژ شۆڕشی مه‌حموودی، ده‌هۆڵ ئومید ئیبڕاهیمیان، تونبه‌ک ئه‌رسه‌لانی قانع¬زاده، تار په‌یمانی سالحیان، سه‌نتوور رامینی ره‌بیعی، که‌مانچه سامانی سه‌مه‌دی و عود فه‌ریدی وه‌یسی. - مام حامیدی کۆسته حه‌یران و گۆرانی ( ده‌نگی پامووره‌که‌ی دێ) به نایه‌ی عوسمانه سوور و زه‌ربی سمایلی کۆچه‌ری. - ده‌نگبێژان بێ‌ژان حسێنی وه‌فا و تاهیری ئه‌لیاسی، به که‌مانچه‌ی ناسری بێهزادی، نایه‌ی عوسمانه سوور و زه‌ربی سمایل کۆچه‌ری. - گروپی سۆز له پیرانشار: ده‌نگبێژ کاوه کامکار، که‌مانچه ناسری بێهزادی، عود ئه‌نوه‌ری ئاریامه‌نیش، نه‌ی جه‌ماڵی نه‌سیمی، ویوڵۆن مه‌سعوودی حه‌سار، ویوڵۆن په‌یمانی ئینتیزاری، سێ‌تار شێرکۆی مرادی، تار ئه‌نوه‌ری ئوستادعه‌لی، تار محێدینی بیدار، زه‌رب جه‌عفه‌ری به‌رمه‌کی و ده‌ف مه‌تینی ئه‌حمه‌دی. رۆژی دووهه‌م: - درێژه‌ی چواره‌مین فیستیڤاڵی فۆلکلۆری کوردی رۆژی هه‌ینی له کاتژمێر 12 پێش نیوه‌ڕۆ به شمشاڵه به سۆزه‌که‌ی خالید عینایه‌تی له بۆکان ده‌ستی پێ‌کرد. - کۆری زانستی یا میزگردی دووهه‌م به کۆڕگێڕی مراد باپیرپوور و له گه‌ڵ توێژه‌ران و نووسه‌رانی به‌ڕێز: 1 ـ به‌یان عه‌لی ره‌مایی له سنه 2ـ عه‌لی قادری له مهاباد 3 ـ محه‌ممه‌د حوسێن‌پوور له بۆکان، له‌سه‌ر ژن له فۆلکلۆردا و فیلمی کورتی مستنه‌د به‌ڕێوه‌چوو و کاتژمێرێک و نیوی خایاند. - حوسێن شوجاعی به لاوکی کرمانجی و شه‌ره‌ف شوجاعی به دیوان ـ سه‌عدوڵلای نه‌سیری دوای چه‌ند وته‌یه‌ک قه‌تاره‌یه‌کی گه‌ڕووسی پێشکێش کرد. ـ مام سمایلی جه‌وان خه‌ڵکی بۆکان به به‌ند و به‌یت و عوسمانه سوور به نایه و زه‌ربی ئیسماعیلی کۆچه‌ری. ـ ده‌نگبێژ ره‌حیم ره‌وشه‌نی به به‌یتی شێخی سه‌نعان و نایه‌ی عوسمانه سوور. ـ به‌ندبێژان محه‌ممه‌دی فه‌قێ عه‌وڵا و محه‌ممه‌دی شوانه‌ی و نایه‌ی عوسمانه سوور چه‌ند به‌ندێکیان گوت. به‌مجۆره به‌شی پێشنیوه‌ڕۆ هه‌ینی کۆتایی پێهات. به‌شی دوای نیوه‌ڕۆی هه‌ینی(دووهه‌م رۆژی فیستیڤاڵ): ــ له کاتژمێر 4ی دوای نیوه‌ڕۆ به مێزگردی سێهه‌م ده‌ستیپێکرد: کۆرگێر خالیدی ئه‌ویندار، توێژه‌ران: یوسفی شوجاعی و سه‌لاحی نیساری، ته‌وه‌ره‌ی مێزگرد: فۆلکلۆر و به‌یته‌کانی کوردی و هه‌وای گۆرانی کوردی و سازه ره‌سه‌نه‌کانی کوردی. ــ حه‌یران و گۆرانی "راوچی" و عومه‌ری فه‌ره‌جی و نایه‌ی عوسمانه سوور و زه‌ربی سمایلی کۆچه‌ری. ــ سه‌عدوڵلای نه‌سیری به خۆی و به "ژوانه"ی کچی و به تاره‌که‌ی گۆرانییه‌کی به هه‌ورامی به ناوی "مه‌جنوون" پێشکێش به قوتابییه سووتاوه‌کانی شیناوێ و قوتابییه سه‌ره‌تانییه‌که‌ی مه‌ریوان کرد که له‌گه‌ڵ چه‌پڵه و پێشوازی گه‌رمی ئاماده‌بوان رووبه‌ڕوو بوو و دوا گۆرانی "به‌ی دێ به‌ی دێ هه‌ورامان" بوو ــ سه‌لاحی خزری و نایه‌ی عوسمانه سوور و زه‌ربی سمایلی کۆچه‌ری گۆرانی تێهه‌ڵکێشێک له "سوارۆ" و "سه‌یده‌وان" و "له‌شکری" ی پێشکێش به ئاماده‌بوان کرد. ـ "عه‌لی"ه ره‌ش به شمشاڵ و نایه‌ی و به‌بێ گۆرانی هونه‌ری نواند ـ گۆرانیبێژ حوسێن مه‌ولودی به تاری ره‌حیمی حه‌للاج و ده‌فی مه‌تینی ئه‌حمه‌دی مه‌قامی "کانی ئاسکان"ی ماملێ‌ی و گۆرانی "حه‌مره‌که‌م و چاوه‌که‌م" هونه‌ر نمایی کرد و له گه‌ڵ ته‌شویقی ئاماده‌بوان رووبه‌ڕوو بوو. - ـ گروپی سیتاو‌ک له ورمێ پێکهاتوو له: ده‌نگبێژ ئیحسان ئایینفه‌ر، نه‌ی جه‌ماڵی نه‌سیمی، دیوان نه‌جاتی هه‌ناره، دیوان سالاری حوسێنی، دیوان په‌رویزی ره‌هگه‌رد، دیوان عه‌زیزی عه‌بداڵی، دیوان ره‌سوولی ئیسماعیلی، دیوان مێهدی سه‌مه‌دی، ده‌ف موحسین ئه‌سعه‌دی، به‌ندیر فریا مسته‌فا نژاد. - گۆرانیبێژ ره‌سووی نادری به گێڕانه‌وه‌ی نه‌قڵی خۆش ئاماده‌بوانی وه‌پێکه‌نین خست و پاشان به گۆرانی "مزگێنی بێ له براده‌ران ده‌ڵێن ئه‌ڕۆ به‌هاره" و شمشاڵی خالیدی عینایه‌تی دواتر گۆرانی جێژنی نه‌ورۆزه و به زه‌ربی سمایلی کۆچه‌ری کۆره‌که‌ی گه‌رمتر کرد. - حه‌یرانبێژ ئه‌حمه‌د حه‌یران هاته سه‌ر سێن و به حه‌یران و گه‌لۆ هه‌ر وه‌ها عوسمانه سوور به نایه و سمایلی کۆچه‌ری هاوڕایان کرد. - گۆرانیبێژ ره‌حیم مام محه‌ممه‌دی به حه‌یران و تیپی مۆسیقی عوسمانه سوور! - گروپی سۆز له پیرانشار: ده‌نگبێژ کاوه‌ی کامکار، که‌مانچه ناسری بێهزادی، عود ئه‌نوه‌ری ئاریامه‌نیش، نه‌ی جه‌ماڵی نه‌سیمی، ویوڵۆن مه‌سعوودی حه‌سار، ویوڵۆن په‌یمانی ئینتیزاری، سێ‌تار شێرکۆی مرادی، تار ئه‌نوه‌ری ئوستادعه‌لی، تار محێدینی بیدار، زه‌رب جه‌عفه‌ری به‌رمه‌کی و ده‌ف مه‌تینی ئه‌حمه‌دی. - به‌یاننامه‌ی کۆتایی چواره‌مین فستیڤاڵی چواره‌مین (هه‌وارگه‌ی سۆز) له لایه‌ن عه‌بدوڵای شه‌ریفی به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی ئیلاهه‌ی هونه‌ر خوێندراوه. - کۆتایی چواره‌مین فستیڤاڵی هه‌وارگه‌ی سۆز به رێزگرتن له سیما ناسراو و هونه‌رمه‌ندانی هه‌رماوی ئه‌م بواره و پێشکێش کردنی خه‌ڵات به سه‌ر هونه‌رمه‌ندان و توێژه‌رانی بواری فۆلکلۆر کوردی به‌شدار له فستیڤاڵ‌دا، کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا . لطفاً نظرخودتان(انتقاد-پیشنها) را درخصوص مطلب خوانده شده برایمان ارسال کنید!شماره تلفن:00989146310566 نظرات شما عزیزان: |
|
[قالب وبلاگ : تمزها] [Weblog Themes By : themzha.com] |